964media · 11 Nov 2026
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تورکیایە
964+ ئەرسەلان عەبدوڵا سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، لە شاری ئەنتالیای تورکیایە بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا (COP31)، کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی لەسەر داوەتنامەی فەرمیی سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەشداریی کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا دەکات. دوێنێ شەویش سەرۆکی کۆماری عێراق نزار ئامێدییش گەیشتە تورکیا بۆ بەشداریکردن لە هەمان کۆنفرانس.
⬅ Back home
Read full article ➡