Kurdsat News · 11 Nov 2026
کەشناسیی هەرێم: شەپۆلی سەرما کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی ئەو شەپۆلی سەرمایەی ماوەی دوو رۆژە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە. کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەر بارانبارینێکی کەم هەیە لە چەند ناوچەیەک. هاوکات، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە پلە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. کەشناسیی عیراقیش رایگەیاندووە، تاوەکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو هیچ پێشبینییەک بۆ بارانبارین نییە.
⬅ Back home
Read full article ➡