ئەمڕۆ پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکوک دیاری دەکرێت
Kurdsat News · 11 Nov 2026

ئەمڕۆ پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکوک دیاری دەکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ کوردسات نیوزی ئاشکراکرد: بڕیارە ئەمڕؤ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆببێتەوە بۆ گۆڕینی پارێزگاری ئێستای کەرکوک. عەبدوڵا میروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر داوای سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بڕیارە ئەمڕۆ سەعات 4ی دوای نیوەڕۆ ئەنجومەنی پارێزگا کۆببێتەوە. عەبدوڵا میروەیس وتیشی، کۆبوونەوەی ئەنجومەن بۆ دەنگدانە بە کاندیدێکی پێکهاتەی تورکمان و هەڵبژاردنی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک.


⬅ Back home Read full article ➡