دهۆک.. پێشانگەی هاوبەشی هونەری "ئیشتار" بەڕێوەدەچێت
Kurdistan24 · 11 Nov 2026

دهۆک.. پێشانگەی هاوبەشی هونەری "ئیشتار" بەڕێوەدەچێت

پێشانگەی هاوبەشی هونەری بە ناونیشانی "ئیشتار" کە تایبەتە بە خۆڕاگری و میراتی ژنانی کورد، لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت. چوارشەممە، 11ی تشرینی دووەمی 2026، حەمرین عیسا، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی پێشانگەکە بە کوردستان24ی راگەیاند، "ئەو پێشانگە هاوبەشە هونەرییە بەناوی "ئیشتار"، تێیدا 12 هونەرمەندی شێوەکار تێیدا بەشدارن و 28ی تابلۆ نمایش دەکرێت، ئەوەش بە مەبەستی رێزلێنان لە ژنان و خەبات و بەشدارییە مێژووییەکانیان لە کۆمەڵگەی کوردیدا بەڕێوەدەچێت."


⬅ Back home Read full article ➡