Kurdistan24 · 11 Nov 2026
مووسا ئەحمەد: ئەمڕۆ هاوکاریی 300 خێزانی زیانلێکەوتووی لافاوەکەی هەولێر دەکەین
ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی تشرینی دووەمی 2026، مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا زانیاری سەبارەت بە چالاکی و هەڵمەتەکانی فریاگوزاریی دەزگاکەی بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی هەولێر خستەڕوو. سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی روونیکردەوە، 15 تیمیان لە یەکەم ساتەوەختی روودانی لافاوەکەوە، بە هاوکاری لەگەڵ تیمەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەستیان بە کارەکانیان کردووە و زیاتر لە 1447 شوێنیان تۆمارکردووە کە زەرەرمەند ببوون.
⬅ Back home
Read full article ➡