Kurdistan24 · 11 Nov 2026
گۆڵپارێزی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژرا
مەحمود کەمال عەبدولمەلەک گۆڵپارێزی تیپی یەکەمی یانەی غەززەی فەڵەستینی، دوێنێ دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شەقامی ئەلمەغریب لە ناوچەی سەبرا لە باشووری شاری غەززە گیانی لەدەستدا. یانەی غەززە پەیامێکی سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی گۆڵپارێزە تەمەن 20 ساڵەکەی بڵاوکردەوە و پشتی راستیشی کردەوە کە گۆڵپارێزەکەیان لە هێرشێکی ئیسرائیل کوژراوە. عەبدولمەلەک لەم دواییانەدا لەگەڵ یانەکەی لە جامی هەزار شەهید دەرکەوتبوو، کە تیایدا پلەی دووەمیان بەدەستهێنا.
⬅ Back home
Read full article ➡