گەڕی 13ی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە ژمارە؛ زاڵبوونی یانە کوردستانییەکان بەسەر ئامارەکاندا
Rudaw · 11 Nov 2026

گەڕی 13ی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە ژمارە؛ زاڵبوونی یانە کوردستانییەکان بەسەر ئامارەکاندا

رووداو دیجیتاڵ لە کۆی 10 رووبەڕووبوونەوەی گەڕی سێزدەهەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، 23 گۆڵ تۆمارکران و 226 لێدان ئاراستەی گۆڵ کران، لە کاتێکدا یانە کوردستانییەکان کۆنتڕۆڵی تەواوی ئامارە هونەری و پاساتەکانی گەڕەکەیان کرد، بەتایبەت یانەی دهۆک کە زۆرترین پاسی لەنێو یاریگادا ئەنجامداوە. لەم گەڕەدا سێ یاری بە یەکسانبوون کۆتاییهاتن، شەش تیپ توانییان تۆڕی گۆڵەکانیان بە خاوێنی بپارێزن و تەنیا یەک لێدانی سزا هەژمارکرا لەگەڵ تۆمارکردنی 89 لێدانی گۆشە.


⬅ Back home Read full article ➡