Rudaw · 11 Nov 2026
لە نەجەف دوو برا و خوشکێک خنکان
رووداو دیجیتاڵ لە سنووری پارێزگای نەجەف دوو برا و خوشکێک کەوتنە نێو رووبارەوە و خنکان. گوتەبێژی پۆلیسی شارەکەش دەڵێت، رووداوەکە لە نزیک ماڵی خۆیان بووە. عەقید موفید تاهیر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای نەجەف، ئەمڕۆ چوارشەممە 11-11-2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، سێ منداڵ کە دوو برا و خوشکێکن، لەکاتی یاریکردن یەک لە دوای یەک کەوتوونەتە نێو ئەو رووبارەی دەکەوێتە پشت ماڵەکەیان و هەرسێکیان خنکاون." منداڵەکان لە قۆناخی بنەڕەتی قوتابیی بوون.
⬅ Back home
Read full article ➡