964media · 11 Nov 2026
زیاتر لە 10 تیمی بەرگریی شارستانی بازاڕی شێخەڵایان پاککردەوە
964+ ئەحمەد شەمزین - هەولێر زیاتر لە 10 تیمی بەرگری شارستانیی هەولێر قۆڵیان لێ هەڵماڵی و دوکانەکانی بازاڕی شێخەڵایان لە قوڕ و لیتە پاککردەوە. شاخەوان عەبدوڵا وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ی وت، کەس پێی نەوتوون لەم دوکانانە بۆ هاوکاری خۆیان هاتوون و دوکان بە دوکانی بازاڕ دەگەڕێنهەرکەس پێویستی بێت بۆی پاک دەکەنەوە. وتیشی، کۆمەلیک خۆبەخشیش لە چەمچەمالەوە هاتوون بۆ هاوکاری و خەڵکێکی زۆریش هاوکاری کردوون، تەنیا بەرگری شارستانیش 200 ئۆتۆمبێلیان لە لافاوەکە دەرهێناوە.
⬅ Back home
Read full article ➡