پردی رێگای پشتێنەیی ئاو بردی و رێگایەکی دیکە کرایەوە بۆ بارهەڵگرەکان
964media · 11 Nov 2026

پردی رێگای پشتێنەیی ئاو بردی و رێگایەکی دیکە کرایەوە بۆ بارهەڵگرەکان

964+ سیروان خورشید - خورماتوو دوای ئەوەی لە چەند ۆژی رابردوودا بەهۆی شەپۆلێکی بەهێزی لافاوەوە پردی پشتێنەیی خورماتوو داڕما و بووە هۆی پەککەوتنی تەواوەتی هاتوچۆ و ئەمڕۆ رێگاکە بەڕوی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکاندا کرایەوە. کردنەوەی رێگاکە بە شێوازێکی کاتییە و لە تەنیشت پردە رووخاوەکەوە رێگەیەکی خۆڵ دروستکراوە و بۆریی تایبەت بۆ تێپەڕبوونی ئاوەکە دانراوە تا هاتوچۆی بازرگانی بەردەوام بێت، بەڵام مەترسیی ئەوە هەیە بە بارانبارین و لافاوێکی دیکە، رێگە کاتییەکەش ئاو بیبات و جارێکی تر هاتوچۆ پەکی بکەوێتەوە.


⬅ Back home Read full article ➡