Rudaw · 11 Nov 2026
سرری ساکک بۆ رووداو: داوای هەڵدانەوەی دۆسیەی کوژرانی برایەکم و دوو مێردمنداڵم کردووە
رووداو دیجیتاڵ سرری ساکک، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئاگری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، داواکاریی هەڵدانەوەی دۆسیەی کوژرانی دوو مێردمنداڵی کورد و برایەکی پێشکێشی وەزیری دادی تورکیا کردووە، کە تاوەکو ئێستا بکەرەکەی بە نادیاری ماوەتەوە. رۆژی 12ی ئابی 2015 دوو مێردمنداڵ بەناوەکانی محەممەد ئایدەمیر (16 ساڵ) و ئۆرهان ئارسڵان (15 ساڵ) لە شارۆچکەی دیادینی سەر بە پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستان کوژران.
⬅ Back home
Read full article ➡