Kurdistan24 · 11 Nov 2026
کۆگایەکی جلوبەرگ لە بازاڕی داونتاونی هەولێر سووتا و سێ کەس برینداربوون
ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی تشرینی دووەمی 2026، ئاگرێک لە یەکێک لە کۆگاکانی بازاڕی داونتاون کەوتەوە و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون. تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانییان بە خێرایی کۆنترۆڵ بکەن. شایەدحاڵێک بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەو شوێنەی ئاگرەکەی تێدا کەوتووەتەوە کۆگای جلوبەرگە و ئاگرەکە بە ئاسانی لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵ کراوە. ئەو شایەدحاڵە گوتیشی، زۆربەی کۆگاکانی ئەو ناوچەیە تایبەتن بە هەڵگرتنی جلوبەرگ و پێڵاو.
⬅ Back home
Read full article ➡