Kurdistan24 · 11 Nov 2026
لە ئیتاڵیا بەهۆی هەڕەشەی بۆمبدانانەوە 300 قوتابخانە چۆڵکران
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2026، لانیکەم 300 قوتابخانە لە سەرانسەری ئیتاڵیا چۆڵکران، ئەوەش دوای ئەوەی نامەیەکی هەڕەشەی بۆمبی چێندراو بە بۆ ئەو ناوەندانەی خوێندن نێردرا. جۆسێپی ڤاڵدیتارا، وەزیری پەروەردەی ئیتاڵیا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی (La7) هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، پێدەچێت هەڕەشەکان درۆ بن. ڤاڵدیتارا گوتیشی "پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەو قوتابخانانەی کاریگەریی ئەم دۆخەیان لەسەرە روو لە زیادبوون بکات."
⬅ Back home
Read full article ➡