Channel8 · 11 Nov 2026
پوچەتینۆ لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتیکردنی مانچێستەر یۆنایتد نزیک دەبێتەوە
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ماوریسیۆ پۆچەتینۆی ڕاهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی ئەمریکا، ڕەزامەندی سەرەتایی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی دەربڕیووە و دانوستانەکان لە قۆناغێکی پێشکەوتوودان.بەگوێرەی زانیارییەکان، پۆچەتینۆ ئارەزوویەکی زۆری هەیە بۆ ئەوەی سەرکردایەتی پڕۆژەی داهاتووی شەیتانە سوورەکان بگرێتە دەست، و تەنیا چاوەڕێی هەنگاوێکی فەرمییە لەلایەن کارگێڕی یانەکەوە بۆ پەیوەندیکردن بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکاوە.
⬅ Back home
Read full article ➡