ئیکاردی چیدیکە ناتوانێت کچەکەی ببینێت
Kurdistan24 · 11 Nov 2026

ئیکاردی چیدیکە ناتوانێت کچەکەی ببینێت

مائورۆ ئیکاردی هێرشبەری ئەرجەنتینی بەهۆی ئازاردانی کچە 11 ساڵانەکەیەوە لەلایەن دادگای ئەرجەنتنی لەمەودوا رێگەی پێنادرێت کچەکەی لە نزیکەوە ببینێت، ئەمەش دوای سکاڵایەکی تاوانکاری کە لەلایەن واندا نارا هاوسەری پێشوویەوە تۆمارکرابوو. رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە تەمەن 33 ساڵەکە تۆمەتبارە بە لێدانی کچەکەی لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە شاری نۆردێلتای ئەرجەنتین و ئەو هۆشدارییە لەلایەن کچەکەوە لە نامەیەکدا لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەوە نێردراوە و دەڵێت "بابە لێیدام. من دەترسم".


⬅ Back home Read full article ➡