سەرۆکی هەرێم و وەزیری بەرگری تورکیا لەسەر هەماهەنگی ئەمنی قسەیان کرد
964media · 11 Nov 2026

سەرۆکی هەرێم و وەزیری بەرگری تورکیا لەسەر هەماهەنگی ئەمنی قسەیان کرد

964+ شۆڕش قادری سەرۆکی هەرێم و وەزیری بەرگری تورکیا لەسەر هەماهەنگی ئەمنی و سەقامگیری قسەیان کرد. ئەمڕۆ چوارشەممە 11.11.2026 لە پەراوێزی کارەکانی لووتکەی ئاووهەوا لە ئەنتالیا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە. بەپێی راگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی ئەمنی و سەربازیی ناوچەکە، هاریکاریی هاوبەشی نێوان تورکیا و عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری تاوتوێ کراون.


⬅ Back home Read full article ➡