دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر ئاسایی بووەتەوە
964media · 11 Nov 2026

دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر ئاسایی بووەتەوە

964+ ئەحمەد مستەفا دوای وەستانی کاتیی وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاو بەهۆی لافاوی سەرەتای هەفتەی رابردوو و لێڵبوونی ئاوی زێی گەورە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر رایگەیاند، دۆخی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە ئاسایی بووەتەوە. رابەر حسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە ئاشکرای کردووە، ئێستا سەرجەم وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاو بە شێوەیەکی ئاسایی کار دەکەن و دابەشکردنی ئاو بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بەردەوامە.


⬅ Back home Read full article ➡