Kurdsat News · 11 Nov 2026
شارەوانیی سلێمانی دوو هۆڵی تایبەت بە پرسە و بۆنەکان بێبەرانبەر دەخاتە خزمەت هاووڵاتیانەوە
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە چوارچێوەی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا، دوو هۆڵی تایبەت بە پرسە و بۆنەی لە گەڕەکەکانی "بەختیاری" و "چوارباخ" ئامادەکردووە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان. شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی ئەرکی سەرشانیان، دوو هۆڵی پرسە وبۆنەکانیان و بە تەواوی پێداویستییە سەرەکییەکان و سیستمی ساردکەرەوە و گەرمکەرەوەوە، بێبەرانبەر خستوەتە خزمەت هاووڵاتیانەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡