Westga News · 11 Nov 2026
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: ساڵانە پێویستمان بە نۆ ملیار هێلکەیە
وێستگەنیوز- نێچیر کەمال وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پلانی نوێی بۆ پاڵپشتیکردنی خاوەن پڕۆژەکانی پەلەوەر و ئاسانکاریکردن بۆ کارەکانیان راگەیاند، ئاماژەی بەوەشکردوە بۆ خۆبژێوی ساڵانە پێویستیان بە نۆ ملیار هێلکە هەیە. ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2026، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەپێی رێنماییەکان کار بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت دەکات و یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانیان لابردنی ئاڵنگارییەکانی بەردەم بەرهەمهێنەرانی پەلەوەرە.
⬅ Back home
Read full article ➡