ناز جەلال: زیاتر لە 500 خێزانی زیانلێکەوتووی لافاو تۆمارکراون و هەفتەی داهاتوو قەرەبوو دەکرێنەوە
Kurdistan24 · 11 Nov 2026

ناز جەلال: زیاتر لە 500 خێزانی زیانلێکەوتووی لافاو تۆمارکراون و هەفتەی داهاتوو قەرەبوو دەکرێنەوە

بەڕێوەبەری هەماهەنگی و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 500 خێزانی زیانلێکەوتووی لافاوەکەی هەولێر تۆمارکراون، جەختیش دەکاتەوە کە بەپێی قەبارەی زیانەکانیان هاووڵاتییان و خاوەن ئۆتۆمبێلەکان قەرەبوو دەکرێنەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی تشرینی دووەمی 2026، ناز جەلال، بەڕێوەبەری هەماهەنگیی قەیرانەکان بە کوردستان24 رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا فۆڕمی سەرووی 500 خێزانی زیانلێکەوتوو تۆمارکراوە، ئەوەش جگە لە تۆمارکردنی زیانەکانی دوکان، کۆگا و شوێنە بازرگانی و گشتییەکانی دیکە."


⬅ Back home Read full article ➡