دیاریکردنی پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکوک کەوتە سبەینێ
964media · 11 Nov 2026

دیاریکردنی پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکوک کەوتە سبەینێ

964+ کاروان ساڵحی - کەرکوک کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ دانانی پارێزگارێکی تورکمان بۆ سبەینێ دواخرا. بڕیاڕبوو کاتژمێری چواری ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 11.11.2026 ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ دیاریکردنی پارێزگارێکی تورکمان کۆببێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ کاتژمێر 8:00ی ئەمشەو، کەمێک پێش ئێستا سەعدون سوڵتان بەرپرسی راگەیاندنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە 964ی وت، کۆبوونەوەکە جارێکی دیکە دواخراوە و قەول وایە سبەی پێنجشەممە 12.11.2026 ئەنجام بدرێت.


⬅ Back home Read full article ➡