زیاتر لە 80 کیلۆ جگەر و گۆشتی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا
964media · 11 Nov 2026

زیاتر لە 80 کیلۆ جگەر و گۆشتی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا

964+ شۆڕش قادری لەناو بازاڕی حاجیاوا 83 کیلۆ جگەر و گۆشتی بەستووی خراپبوو لە دوکانی گۆشفرۆشەکان دەستی بەسەراگیرا و لەناوبرا. بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی قەزای رانیە، لێژنە هاوبەشەکانیان لەگەڵ بەشی ئابووری / بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین و هۆبەی ڤێتێرنەری حاجیاوا، بەدواداچوونیان بۆچەند شوێنکارێکی گۆشتفرۆشی کردووە. لەو هەڵمەتەدا 83 کیلۆ جگەر و گۆشتی بەستوو کە شیاوی خواردن نەبوو، دەستی بەسەرداگیراوە و هەموو لەناوبراوە.


⬅ Back home Read full article ➡