964media · 11 Nov 2026
تانکەرێکی پڕ لە قیر وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
964+ ئەحمەد محەمەد - دوکان لەسەر رێگای دوکان بۆ سلێمانی تانکەرێکی پڕ لە قیر وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا. رووداوەکە ئەمشەو لەسەر دوو سایدی دوکان بەرەو سلێمانی لە ئاستی گەڕەکی یوغسلافی دوکان روویداوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری 964 کەوتووە، شۆفێری تانکەرەکە کوردە و خەڵکی خەباتە لە هەولێر، خۆی بە ستوونی کارەبادا کێشاوە و بەهۆیەوە کارەبای گەڕەکی یوغسلاف بڕاوە، دواتر کەوتووەتە شیوەکەوە و تائێستا دەرنەکراوە، ئەو قیرەی کە باریکردووە هەمووی بە سەر شەقامەکەدا بڵاوبووەتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡