Kurdsat News · 11 Nov 2026
زانکۆی گەرمیان: وەزارەتی خوێندنی باڵا رەزامەندی دا بە کردنەوەی کۆلێجی ئەندازیاری لە زانکۆکەمان
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێکی وەزاری رەزامەندی دا لەسەر کردنەوەی کۆلێجی ئەندازیاری لە زانکۆی گەرمیان. ئەمڕۆ چوارشەممە، زانکۆی گەرمیان بڵاویکردوەتەوە، دوای هەوڵەکانی زانکۆ، وەزارەتی خوێندنی باڵا، رەزامەندی داوە لەسەر کردنەوەی کۆلێجی ئەندازیاری لە زانکۆکەیان. زانکۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەکردوە کردنەوەی ئەم کۆلێجە، دەبێتە هۆی گەشەپێدان و فراوانکردنی ژێرخانی زانستی زانکۆکە، کۆلێجەکە هەردوو بەشی "ئەندازیاریی شارستانی" و "ئەندازیاریی تەلارسازی" لەخۆدەگرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡