Kurdistan24 · 11 Nov 2026
فایەق زێدان: پێویستە هەولێر و بەغدا بەگوێرەی دەستوور کێشەکانیان چارەسەر بکەن
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە پەیمانگای چاتەم هاوس چەندین دۆسیەی هەستیاری سیاسی، ئەمنی و ئابووریی وڵاتەکەی خستەڕوو، هاوکات جەختی لەسەر پێویستیی کۆتاییهاتن بە کێشەکان لە رێگەی دەستوور و گفتوگۆوە کردەوە. چوارشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2026، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، سەبارەت به کێشە ناوخۆییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، رایگەیاند، چارەسەری هەموو کێشەکان تەنیا لە چوارچێوەی دەستووردا دەبێت.
⬅ Back home
Read full article ➡