964media · 11 Nov 2026
لە سۆران 65 سەتڵ ماست و 40 کیلۆی پەنیری خراپبوو لەناوبرا
964+ شۆڕش قادری لە سۆران 65 سەتڵ ماست و 40 کیلۆی پەنیری خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا و هەر هەمووی لەناوبرا. بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سۆران، ئەمڕۆ چوارشەممە 11.11.2026 لیژنەکانیان هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان بۆ ناو بازاڕ و مارکێک و کۆگا خواردەمەنییەکانی سنوورەکە ئەنجامداوە و لە کۆتاییدا دەستیان بەسەر 51 سەتڵ ماستی 15 کیلۆیی و 14 سەتڵی 4 کیلۆیی و 40 کیلۆ پەنیری خراپبوودا گرتووە.
⬅ Back home
Read full article ➡