هەڕەشەی لە کچە قوتابییەکی زانکۆ کرد دەستگیر کرا
964media · 11 Nov 2026

هەڕەشەی لە کچە قوتابییەکی زانکۆ کرد دەستگیر کرا

964+ شۆڕش قادری لە هەولێر گەنجێک هەڕەشەی لە کچە قوتابییەکی زانکۆ کردووە، پۆلیس دۆزییەوە و بەچەکی بێ مۆڵەت و سەیارەیەک بە ژمارەی ساختەوە، قۆڵبەست کرا. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڤیدیۆی ساتی دەستگیرکردنی گەنجەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، تیمەکانمان توانیان تۆمەتبار بەناوی (ک. ن. ع) دەستگیر بکەن کە هەڕەشەی لە کچە قوتابییەکی زانکۆ دەکرد. وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێ، تۆمەتبار لەناو یەکێک لە مۆڵەکانی هەولێری پایتەخت کەلەپچە دەکرێت.


⬅ Back home Read full article ➡