Kurdistan24 · 11 Nov 2026
حووسییەکان بە مووشەک هێرشیان کردە سەر سعوودیە
گوتەبێژی سەربازیی ئەنساروڵڵای یەمەنی ناسراو بە حووسییەکان رایگەیاند، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی خالید لە ریازی پایتەختی سعوودیەیان بە سێ مووشەک کردووەتە ئامانج. هاوکات وێستگەی ژمارە 11ی پاڵاوتن لە ناوچەی یەنبەعی سعوودیە، بە درۆن هێرشی کراوەتەسەر. چوارشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2026، یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان گوتی، جموجۆڵەکانی سعوودیە لە کەمپی خەرز و رەئس عارە لە یەمەن، بە ژمارەیەک مووشەکی باڵستیکی کراونەتە ئامانج.
⬅ Back home
Read full article ➡