هاتوچۆی هەولێر: تابلۆی ئۆتۆمبێلە ونبووەکان بەبێ بەرامبەر دەدرێنەوە
964media · 11 Nov 2026

هاتوچۆی هەولێر: تابلۆی ئۆتۆمبێلە ونبووەکان بەبێ بەرامبەر دەدرێنەوە

964+ ئەحمەد مستەفا هاتوچۆی هەولێر دەڵێ، ئەو شۆفێرانەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بەهۆی لافاوەکەی هەولێر ون بووە و تا ئێستا نەیاندۆزیوەتەوە، دەتوانن تابلۆی نوێ بەبێ بەرامبەر وەربگرن. بەپێی راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر کە 964 ئەمشەو 11.11.2025 لە پێگەی خۆی بینویەتی، ئەو هاوڵاتییانەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان ون بووە، پێویستە سەرەتا سەردانی قایمقامیەتی قەزای هەولێر بکەن و نوسراوێکی پشتگیری وەربگرن.


⬅ Back home Read full article ➡