Rudaw · 12 Nov 2026
نرخی زێڕ لە خوار 4,000 دۆلار مایەوە
رووداو دیجیتاڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی زێڕ لە خوار ئاستی 4,000 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک مایەوە. ئەمەش دوای ئەوەی بەردەوامیی گوشارەکانی هەڵاوسان و لێدوانە تووندەکانی بەرپرسانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، پێشبینییەکانیان بۆ بەرزکردنەوەیەکی دیکەی رێژەی سوودی بانکی لە مانگی کانوونی یەکەمدا بەهێزتر کرد. نرخی زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەردەوامی دا بە دابەزینە گەورەکەی رۆژی رابردووی خۆی و ئۆنسیەکی بە 3980 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
⬅ Back home
Read full article ➡