Rudaw · 12 Nov 2026
باڵەخانەیەک لە نیویۆرک رووخا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا
باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی لە گەڕەکی برۆکلینی شاری نیویۆرکی ئەمریکا رووخا و لە ئەنجامدا لانیکەم دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 17 دیکە بریندار بوون. رووداوەکە لە ناوچەی فلاتبووش لە برۆکلین لە کاژێر 04:00ی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بە کاتی ناوخۆ روویداوە. دیمەنە ڤیدیۆییەکان دەریدەخەن کە دەیان کارمەندی ئاگرکوژێنەوە بە دەست و بە ئامێری تایبەتی بڕین بەنێو داروپەردوو و خشت و دارە شکاوەکاندا دەگەڕێن تاوەکو بگەنە ئەو کەسانەی لە ژێر داروپەردوودا ماون.
⬅ Back home
Read full article ➡