دوو موشەکی حوسییەکان بە ئاراستەی مەککە تێکشکێنران
964media · 12 Nov 2026

دوو موشەکی حوسییەکان بە ئاراستەی مەککە تێکشکێنران

964+ توانا نەقی دیسان حوسییەکان دەستیان کردەوە بە هێرشکردن و دوو موشەکیان بە ئاراستەی مەککە هەڵدا، موشەکەکان تێکشکێنران بەڵام پارچەکانیان نزیکی مزگەوتی حەرام کەوتنەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.11.2026 بەرگری شارستانی سعودیە بڵاوکردەوە، دوای تێکشکانی ئەو دوو موشەکەی لەلایەن حوسییەکانەوە هەڵدراون، پارچەکانیان لە نزیک گوندی سەبوعە کە 36 مەتر لە مزگەوتی حەرام دوورە،کەوتووە. ئاماژە بەوەشکراوە، مووشەکەکان بە ئاراستەی مەککە هەڵدراون، بەڵام نەهێڵدراوە بگەنە شوێنی خۆیان.


⬅ Back home Read full article ➡