964media · 12 Nov 2026
لەسەر رووباری باڵەکایەتی و دەروازەی چۆمان دیوارێکی بەردین دروستکرا
964+ شۆڕش قادری بۆ رێگریکردن لە داڕمانی شاخ و دروستبوونی لافاو، لەسەر رووباری باڵەکایەتی و دەروازەی شاری چۆمان، دیوارێکی بەردین دروستکرا. ئەحمەد بارزان عەلیکۆ قایمقامی قەزای چۆمان چەند وێنەیەکی لە پەیجەکەی خۆی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، بۆ رێگری لە رووچونی رێگای هامڵتۆن و داڕمانی شاخ لە دەروازەی شاری چۆمان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی پاراستن و چاککردنی رێگاوبانی سۆران کەرتی 2 هەستان بەدروستکردنی دیوارێکی بەردین لەقەراغ رووباری باڵەکایەتی و خاوێنکردنەوەی رووبارەکە.
⬅ Back home
Read full article ➡