964media · 12 Nov 2026
نەوت دیسان رووی لە دابەزین کردەوە
964+ شۆڕش قادری نرخی نەوت جارێکی دیکە رووی لە دابەزین کرد و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لە سەرووی 91 دۆلارەوە مامەڵە دەکرێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.11.2026 لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 91 دۆلار و 29 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەی 1.58٪ دابەزیوە. هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 85 دۆلار و 29 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 1.43٪ دابەزیوە.
⬅ Back home
Read full article ➡