دوو خوشکی بەردەڕەشی پلەی یەکەم و دووەمی پێشبڕکێیەکی جیهانیی بیرکارییان بەدەستهێنا
Rudaw · 11 Nov 2026

دوو خوشکی بەردەڕەشی پلەی یەکەم و دووەمی پێشبڕکێیەکی جیهانیی بیرکارییان بەدەستهێنا

رووداو دیجیتاڵ دوو کچە قوتابیی خوشکی خەڵکی شارۆچکەی بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک، لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتیی بیرکاریی هزری (Magic Math) لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا، لەنێوان نوێنەرانی 12 وڵاتی جیهاندا پلەی یەکەم و دووەمیان مسۆگەر کرد. لەو پێشبڕکێ جیهانییەدا کە 300 قوتابی لە 12 وڵاتەوە بەشدارییان تێدا کردبوو، گاردینیا کامیل (تەمەن 13 ساڵ و قوتابیی پۆلی هەشتی بنەڕەتی) لەگەڵ کارینای خوشکی (تەمەن 11 ساڵ و قوتابیی پۆلی شەشی بنەڕەتی) نوێنەرایەتیی کوردستانیان کرد و سەرکەوتنێکی گەورەیان تۆمارکرد.


⬅ Back home Read full article ➡