Kurdistan24 · 12 Nov 2026
لە گەرمیان نزیکەی 50 دۆنم زەوی بە فستەق داچێندراوە
لە ناوچەی گەرمیان، بەتایبەتی لە گوندی گێژەکان، ساڵانی رابردوو زۆرترین رووبەری زەوییەکان بە بەرهەمی فستق عەبید چێندرابوون و بەرهەمی گوندەکە دەگەیشتە 7 هەزار تۆن. ئەمساڵ رووبەری چاندنی ئەو بەرهەمە کەمی کردووە و کەمتر لە 50 دۆنم زەوی پێی چێندراوە. عەبدولرەحمان حوسێنی جووتیار لەو بارەیەوە گوتی "پێشتر بەرهەمەکەمان هەناردەی ئێران دەکرد، بەڵام ئێستا بەهۆی دابەزینی بەهای تومەن، بازرگانانی ئێران بۆ کڕینی بەرهەمەکە روو لە ناوچەکە ناکەن."
⬅ Back home
Read full article ➡