کەسوکاری قوربانییانی یەمەن هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە سعوودیە دەکەن
Kurdistan24 · 12 Nov 2026

کەسوکاری قوربانییانی یەمەن هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە سعوودیە دەکەن

ئەمڕۆ لە باکووری رۆژهەڵاتی سەنعای پایتەختی یەمەن، سەدان هاووڵاتی بەشدارییان لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی قوربانییانی هێرشە ئاسمانییەکانی سعوودیە کرد. لەو هێرشانەدا ژمارەیەک ژن و منداڵ لەنێو ماڵەکانیاندا کوژران. لە مەراسیمەکەدا کەسوکاری کوژراوان تووڕەییی خۆیان دژ بە دەسەڵاتدارانی سعوودیە دەربڕی و بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەیان دووپات کردەوە. رێوڕەسمەکە لە گوندی شەریعە بەڕێوەچوو، تێیدا ژمارەیەک ماڵ کرانە ئامانج.


⬅ Back home Read full article ➡