سەدان خێزانی دیکەی ئاوارەی سەرێکانی گەڕانەوە زێدی خۆیان
Kurdistan24 · 12 Nov 2026

سەدان خێزانی دیکەی ئاوارەی سەرێکانی گەڕانەوە زێدی خۆیان

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نزیکەی 400 خێزانی ئاوارەی سەرێکانی، کە لە کەمپی واشۆکانی لە حەسەکە دەژیان، لە چوارچێوەی هەشتەمین کارواندا گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان. مەحموود جەمیل، گوتەبێژی لێژنەی ئاوارەکانی سەرێکانی رایگەیاند، دوای تەواوبوونی رێکارە لۆجیستییەکان و هەماهەنگی لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، تیمی سەرۆکایەتی و کۆمیسیۆنی پەنابەران، بەیانی ئەمڕۆ 375 خێزانی ئاوارە لە کەمپی واشۆکانی و چەند شوێنێکی حەوانەوە لە قوتابخانەکان بەڕێکەوتن.


⬅ Back home Read full article ➡