گوتەبێژی یەکێتی ئەوروپا بۆ کوردستان24: ئاسایشی ئۆکراینا بەشێکە لە ئاسایشی ئەوروپا
Kurdistan24 · 12 Nov 2026

گوتەبێژی یەکێتی ئەوروپا بۆ کوردستان24: ئاسایشی ئۆکراینا بەشێکە لە ئاسایشی ئەوروپا

گوتەبێژێکی یەکێتیی ئەوروپا بە کوردستان24ی راگەیاند، بە شێوەیەکی بنەڕەتی ئاسایشی ئۆکراینا بریتییە لە ئاسایشی ئەوروپا و لە یەکەم رۆژیشەوە بەردەوام پشتیوانییان لەو وڵاتە کردووە. ئەو گوتەبێژە گوتی: "بەردەوام دەبین لە کارکردن لەنزیکەوە لەگەڵ ئۆکراینا و هاوبەشەکانمان لەپێناو ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام." سێشەممەی رابردوو لە ئەبووزەبی، نوێنەرانی ئەوروپا بە بەشداریی یەکێتیی ئەوروپا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا و ناتۆ، بۆ نانی بەیانییەکی هەماهەنگی لەگەڵ شاندی ئۆکراینا کۆبوونەوە.


⬅ Back home Read full article ➡