964media · 12 Nov 2026
ئەم دوو رۆژە هیچ خەبەرێک لە باوبۆران نییە
964+ کوردستان جەلال ئەم دوو رۆژە هیچ خەبەرێک لە باوبۆران نییە و سبەی جەوەکە تایبەت و لەبارە بۆ گەشت و سەیران. وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.11.2026 ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەرزتردەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. بۆ سبەی هەینیش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و تاڕادەیەک وەک ئەمڕۆ دەبێ، تەنیا لە هەندێک شوێن تینی خۆرەکە گەرمتر دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت و دەگاتە 22 پلەی سیلیزی.
⬅ Back home
Read full article ➡