Kurdsat News · 12 Nov 2026
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، تارادەیەک ئەم سەرمایە کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە گەرمیانیش بە 19 پلەی سیلیزی گەرمترین ناوچەی هەرێم دەبێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێسبینی کەش وهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و بە گوێرەی پێشبینیەکانیش پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەکردوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡