ریاز ساری بۆ کوردستان24: پۆستی پارێزگاری کەرکووک مافی تورکمانەکانە
Kurdistan24 · 12 Nov 2026

ریاز ساری بۆ کوردستان24: پۆستی پارێزگاری کەرکووک مافی تورکمانەکانە

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ پرسی هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی شارەکە کۆدەبێتەوە، لە کاتێکدا بەرەی تورکمانی قەحتان وەندی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە کاندید کردووە و دەرگای کاندیدبوونیش دەکرێتەوە. ریاز ساری، سەرۆکی پارتی ئێلی تورکمانی لە کەرکووک، بە کوردستان24ی راگەیاند، پۆستی پارێزگاری کەرکووک مافی تورکمانەکانە و سەرجەم لایەنە تورکمانییەکان دۆسیەکەیان بە بەرەی تورکمانی سپاردووە تاوەکو یەکلای بکەنەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە ئەمڕۆ قەحتان وەندی وەک پارێزگاری نوێی کەرکووک هەڵبژێردرێت.


⬅ Back home Read full article ➡