Kurdistan24 · 12 Nov 2026
سەرۆکی پارتی ئێلی تورکمانی ناوی پارێزگاری نوێی کەرکووکی ئاشکرا کرد
بەرپرسێکی تورکمان لە کەرکووک رایگەیاند، پارێزگاری نوێی کەرکووک هەڵدەبژێردرێت. سەرەڕای ئەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ تورکمانەکان یەکلایی بووەتەوە و بەربژێرەکەیان دیاریکردووە، بەڵام لە 24 کاتژمێری رابردوودا یەکلاییکردنەوەی ئەو دۆسیەیە دواکەوت. ریاز ساری، سەرۆکی پارتی ئێلی تورکمانی لە کەرکووک، بە کوردستان24ی راگەیاند: پۆستی پارێزگاری کەرکووک مافی تورکمانەکانە و ئەو دۆسیەیە بە تەواوی سپێردراوە بە بەرەی تورکمانی بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدەن.
⬅ Back home
Read full article ➡