Kurdistan24 · 12 Nov 2026
لە دەربەندیخان کچێکی 20 ساڵان 100 دەفتەر دۆلاری خەڵکی بردووە
لە سنووری دەربەندیخان، کەیسێکی گەورەی ساختەکاری و دەستبەسەرداگرتنی پارەی هاووڵاتییان ئاشکرابوو، تێیدا کچێکی گەنج بە بیانووی هاوردەکردنی ئامێری لەیزەر، نزیکەی یەک ملیۆن دۆلاری لە دەیان هاووڵاتی وەرگرتووە و ئێستا لەگەڵ بەشێک لە کەسوکارەکەیدا دەستگیرکراوە. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری کوردستان24 کەوتوون، تۆمەتبارەکە تەمەنی 20 بۆ 25 ساڵە و دەستپێکی کارەکەی بۆ شەش مانگ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡