منداڵێکی 11 مانگی لە ئەمریکا بە زیندەبەچاڵی دۆزرایەوە و رزگار کرا
Kurdistan24 · 12 Nov 2026

منداڵێکی 11 مانگی لە ئەمریکا بە زیندەبەچاڵی دۆزرایەوە و رزگار کرا

منداڵێکی 11 مانگە لە ویلایەتی کارۆلاینای باشووری ئەمریکا، دوای ئەوەی لەلایەن باوکییەوە زیندەبەچاڵکرابوو، لەلایەن پۆلیسەوە رزگار کرا. ئەفسەرانی پۆلیسی کۆنتی لێکسینگتۆن، کۆئا شارپی 11 مانگەیان لەناو قەفەسێکی سەگدا دۆزییەوە کە لە نزیک ماڵی باوکی لەژێر خاکدا زیندەبەچاڵکرابوو. بەپێی وتەی پۆلیسی ناوچەکە، باوکی منداڵەکە بە ناوی مایکل کۆمەر، تەمەن 25 ساڵ، گومانلێکراوی سەرەکییە و پێشتر بە تۆمەتی دزی دەستگیر کرابوو.


⬅ Back home Read full article ➡