Kurdistan24 · 12 Nov 2026
راپۆرتێکی هەواڵگری عێراق: نەوتی سلێمانی و کەرکووک بۆ ئێران و ئەفغانستان بەقاچاخ دەبردرێت
راپۆرتێکی هەواڵگریی عێراق ئاشکرای دەکات، کە لە سلێمانی و کەرکووک نەوت بەرەو ئێران و لەوێشەوە بۆ ئەفغانستان بەقاچاخبراوە، و پەرلەمانیش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت. بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامەیەی کە لە 14 لاپەڕە پێکهاتووە و لەلایەن ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراقەوە دەرکراوە، بەقاچاخبردنی نەوت چیتر تەنیا لە گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتدا کورت نابنەوە، بەڵکو گەشەیان کردووە بۆ چالاکیی گۆڕینی سەرچاوەی بەرهەمە نەوتییەکان و دووبارە ساخکردنەوەیان لە دەرەوەی سیستمی فەرمیی هەناردەکردن.
⬅ Back home
Read full article ➡