بریکاری وەزارەتی پیشەسازی عێراق سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
964media · 12 Nov 2026

بریکاری وەزارەتی پیشەسازی عێراق سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

964+ مستەفا نەهرۆ دادگا سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەر بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراقدا سەپاند، بەهۆی ئەوەی بڕی 350 هەزار دۆلاری وەک بەرتیل وەرگرتووە. دەستەی دەستپاکیی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.11.2026 بڵاویکردەوە، دادگا سزای زیندانیکردنی بۆ بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق دەرکردووە، دوای ئەوەی بە وەرگرتنی 350 هەزار دۆلار بەرتیل لە بەرامبەر پێشێڵکردنی ئەرکە فەرمییەکانی تاوانبار کرا.


⬅ Back home Read full article ➡