Kurdistan24 · 12 Nov 2026
پارێزگاری دهۆک: تەنیا یەک ئاش 50 تۆن تەحینی ئامێدی بۆ ئەمریکا هەناردە کردووە
لە ئامێدی چوارەمین فێستیڤاڵی تەحین و بەرهەمە پاییزەییەکان بە بەشداریی 140 جووتیار و خاوەن ئاش بەڕێوەدەچێت، پارێزگاری دهۆکیش رایدەگەیەنێت، تەحینی دەڤەرەکە هەناردەی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا دەکرێت و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بازاڕی فراوانتر بۆ بەرهەمی خۆماڵی بەردەوامن. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ی تشرینی دووەمی 2026، لە سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک، فێستیڤاڵی تەحین و بەرهەمە خۆماڵییەکان دەستی پێکرد. لەم بۆنەیەدا 140 جووتیار و خاوەن ئاشی تەحین بەرهەمە جۆراوجۆرەکانی خۆیان نمایش دەکەن.
⬅ Back home
Read full article ➡