سزای شەش ساڵ زیندانیی بەسەر بەرپرسێکدا سەپێندرا
Kurdistan24 · 12 Nov 2026

سزای شەش ساڵ زیندانیی بەسەر بەرپرسێکدا سەپێندرا

دەستەی دەستپاکی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ ناسر کازم جەبر، بریکاری کارگێڕیی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەرکرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ی تشرینی دووەمی 2026، دەستەی دەستپاکیی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەو بەرپرسە بەهۆی کەمتەرخەمی لە ئەرکە فەرمییەکانیدا سزادراوە، راشیگەیاند، دادگای تاوانەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ناسر کازم جەبردا سەپاند، دوای ئەوەی دەرکەوت بڕی 350,000 دۆلاری وەرگرتووە.


⬅ Back home Read full article ➡