Kurdistan24 · 12 Nov 2026
کەسوکاری لاهوور شێخ جەنگی داوای هاوکاری لە هەواڵگریی بەریتانیا دەکەن
چەند کەسێکی نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی لە بەریتانیا داوای دەستوەردانی هەواڵگریی وڵاتەکە دەکەن و باڵیۆزی پێشووی بەریتانیاش دەڵێت، شایەتحاڵەکانی کەیسی لاهوور هەڕەشیان لێ کراوە. رۆژنامەی "دەیلی ئێکسپرێس"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، خێزانی لاهوور شێخ جەنگی، کە هاووڵاتییەکی بەریتانییە و رۆڵی لە دەستگیرکردنی "ئوسامە بن لادن" هەبووە، داوای دەستوەردانی هەواڵگریی بەریتانیا دەکەن دوای ئەوەی لە لایەن هێزێکەوە دەستگیرکراوە و بە تۆمەتی بێبنەمان خراوەتە زیندانەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡